كلاسیكۆ هاوڕێیه‌كان له‌یه‌كتر ده‌كاته دوژمن و به‌گژیه‌كتریاندا ده‌دات
گڕوتینی یاری كلاسیكۆ به جۆرێكه هیچ شكۆیه‌ك بۆ هاوڕێیه‌تی و هاونیشتیمانی یه‌كتر ناهێڵێته‌وه، له كلاسیكۆی شه‌ممه‌ی داهاتوو چه‌ندان هاوڕێ به‌گژیه‌كتردا ده‌چنه‌وه، به‌شێكیان پێشتر له یه‌ك یانه بوون و ئێستا جیابوونه‌ته‌وه له كلاسیكۆی به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌شێكیشیان هاونیشتیمانی یه‌كترن، به‌ڵام به‌سه‌ر یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دابه‌شبوون و له كلاسیكۆ دژی یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه.
له‌م راپۆرته وێنه‌یه‌ی خواره‌وه دیارترین ئه‌و هاوڕێیانه خراونه‌ته‌ڕوو كه دژی یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه.
1ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جیرارد پیكێ:
ئه‌م دوو یاریزانه كه رۆژی شه‌ممه له كلاسیكۆ دژی یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه، پێشتر له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌بووه، به‌ڵام پیكێ له 2008، كریستیانۆ له 2009 ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كانیان جێهێشت و به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ره گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا دابه‌شبوون.
2ـ سێرخیۆ رامۆس و جیرارد پیكێ:
ئه‌م دوو یاریزانه كاتێك درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌پۆشن زۆرترینجار ستایشی یه‌كتر ده‌كه‌ن و جوانترین وێنه‌ی هاوڕێیه‌تی نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ یانه‌كانیان و له كلاسیكۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن یه‌كتر ره‌خنه‌باران ده‌كه‌ن و زۆرترین لێدوانی دژبه‌یه‌كتر ده‌ده‌ن، لێكه‌وته‌كانی ئه‌م دووانه به‌هۆی كلاسیكۆ زۆرجار حكوومه‌تی وڵاته‌كیان ده‌هێننه ده‌نگ.
3ـ سێرخیۆ رامۆس ـ سێرخیۆ بۆسكێتس
رامۆس پێشتر له دیمانه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه زۆر ئاسووده‌یه كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هاوشانی بۆسكێتس یاری ده‌كات، به‌ڵام دوای یاری كلاسیكۆی وه‌رزی رابردوو، رامۆس له لێدوانێكدا بۆسكێتس به یاریزانێكی فێڵباز وه‌سف ده‌كات و به ڕقه‌وه باسی ده‌كات.
4ـ جۆردی ئالبا ـ سێرخیۆ رامۆس
جۆردی ئالبا و به‌رگریكاری دیاری یانه‌ی بارسێلۆنا و سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید كاتێك رووده‌كه‌نه هه‌ڵبژارده‌كانیان وه‌ك دوو هاوڕێی نزیك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك له كلاسیكۆ خۆیان ده‌بیینه‌وه هه‌موو شتێك بۆ تێكشاندنی یه‌كتر له‌بیر ده‌كه‌ن.
5ـ ئه‌ندرێس ئینیێستا ـ سێرخیۆ رامۆس
ئه‌م دوویاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌رچاوه‌ی یه‌كڕێزی و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانن، به‌ڵام كاتێك له كلاسیكۆ له به‌رگی یانه‌كانی بارسا و ریال خۆیان ده‌بیننه‌وه هیچ ره‌حم و به‌زه‌ییان به‌یه‌كتر دانایه‌ته‌وه.
6ـ ئه‌ندرێ گۆمێز ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ
ئه‌م دوو یاریزانه هاوشانی یه‌كتر جامی یۆرۆی 2016ـیان له فره‌نسا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ یانه‌كانیشیان له ململانێ و كێبڕكێیه‌كی تونددان.