ته‌رمی شۆفێره‌كه‌ی سۆران دۆزرایه‌وه
K24 - سۆران:
ته‌رمی ئه‌و شۆفێره‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئۆتۆمبێله‌وه كه‌وته ناو رووباری به‌رسیرین له سه‌ر رێگه‌ی گشتی سۆران – چۆمان، دۆزرایه‌وه.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا ته‌رمی هاووڵاتی (ئیسماعیل حه‌سه‌ن) له‌دایكبووی ساڵی 1983، له نزیك گوندی واره‌كه‌ون، له ناو رووبار دۆزرایه‌وه و ده‌رهێنرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، (ئیسماعیل حه‌سه‌ن) پیشه‌ی پۆلیسه له پاسپۆرتی خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و خێزانداره، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆسته و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی نه‌هری شاری سۆرانه، له‌و كاته‌ی له ده‌وام گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تووشی رووداوه‌كه بووه.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری كیا – سپۆرتاج بووه و و ژماره‌ی تابلۆكه‌شی (179986 - هه‌ولێره)