چین تاوه‌رێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی له رووی پیس بوونه‌وه، به ژینگه‌ی چین كه‌وتووه، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاره‌سه‌ریدایه.
له دوایین هه‌وڵیشدا، درووستكردنی تاوه‌رێكی گه‌وره‌ی تایبه‌ته به پاككردنه‌وه‌ی ژینگه به‌ناوی "The Smog Free Tower".
ئه‌و تاوه‌ره به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی تایبه‌ت كارده‌كات، كه گه‌ردیله پیسبووه‌كانی ژینگه به هۆی ئایۆنه موجه‌به‌كانه‌وه هه‌ڵده‌مژێت و دواتریش هه‌وای پاك ده‌رده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی ستودیۆ رووسگارد، ئه‌و تاوه‌ره، هه‌ر كاتژمێرێك 30 هه‌زار مه‌تر سێجا، هه‌وا پاكده‌كاته‌وه، كه هاوتای یاریگایه‌كی تۆپی پێیه و هه‌وای ده‌وروبه‌ری تاوه‌ره‌كه‌ش، به رێژه‌ی 40-70% پاكتره به به‌راورد به شوێنه‌كانی دیكه.
دان رووسگارد، په‌ره‌پێده‌ری سیسته‌مه‌كه‌یه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژینگه‌ی بیجینگ به جۆرێك پیس بووه، هه‌ر رۆژێك ژیان له پایته‌خت، هاوتای كێشای 17 جگه‌ره‌یه.
سه‌رچاوه: CNN