به وێنه.. هۆزێكی ئیندۆنیزی ته‌رمی مردووه‌كانییان له گۆڕ ده‌رده‌هێنن و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
هۆزی تۆراجا، كه نیشته‌جێی دوورگه‌ی سولاوێسی ئیندۆنیزیان، ساڵانه گۆڕی كه‌سه نزیكه‌كانییان هه‌ڵده‌كه‌نن و ته‌رمه‌كانییان ده‌رده‌هێنن، پاكیان ده‌كه‌نه‌وه و جلی نوێیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن، دواتریش وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرن و ده‌یانخه‌نه‌وه ناو گۆڕه‌كانییان.
ئه‌و نه‌ریته هاوشێوه‌ی جه‌ژنێكه بۆ ئه‌وان و ساڵانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌و نه‌ریته‌شیان ناوناوه فێستیڤاڵی "ماینین"، كه به واتای رێوڕه‌سمی پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مردووه‌كانییان دێت.
جه‌سته‌ی مردووان له‌لای ئه‌و هۆزه به‌هاداره و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پاره كۆده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانییان بپارێزن.
ساڵانه ئه‌و كولتووره دووباره ده‌بێته‌وه، بۆنی خۆش و جلی تازه ده‌كه‌نه به‌ر مردووه‌كانییان و به ناو گونده‌كه‌دا ده‌یگێڕن.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئیندۆنیزیا وڵاتێكی ئیسلامه، به‌ڵام دانیشتووانی تۆنا تۆراجا، كریستیانن و تا ئێستا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كولتووره نه‌بوونه و به شێوه‌یه‌كی ساڵانه ئه‌و رێوڕه‌سمه ده‌كه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی كڵێسا له‌و دوورگه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و كاره، كه به گوێره‌ی ئایینی مه‌سیحیش گونجاو نییه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هۆزه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیروباوه‌ڕه نه‌بوونه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵ
ا. م