به وێنه.. شاراپۆڤا له منداڵییه‌وه خه‌ریكی گۆڕینی كه‌پڵ و هاوڕێی نوێیه
ماریا شاراپۆڤا له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه خه‌ریكی گۆڕینی كوڕه هاوڕێیه‌كانیه‌تی و هه‌ر جاره و له‌گه‌ڵ كه‌پڵێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت، دواین كه‌پڵیشی بازرگانێكی به‌ریتانییه و له فرۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس به‌یه‌كه‌وه بینراون.
هه‌میشه شاراپۆڤا ده‌ڵێت: نزیكبوونه‌وه له پیاو ترسناكه و هه‌میشه خۆی له پیاو دوور ده‌گرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ماوه‌ی جارێك ماریا شاراپۆڤای خانمه تێنسزانی رووسی له‌گه‌ڵ كوڕێكی جیاواز ده‌بینرێت.
شاراپۆڤا هێشتا له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی بوو كاتێك له‌گه‌ڵ ئاده‌م لیڤینی سه‌رۆكی باندی میوزیكی باندی مارۆن فایف بینرا، ئه‌وكات ته‌مه‌نی ته‌نیا 18 ساڵ بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان زۆری نه‌خایاند و دواتر به‌هۆی سكاڵایه‌كی شاراپۆڤا له دادگا په‌یوه‌ندی ئه‌و دووانه كۆتایی هات.
دوای ئاده‌م، شاراپۆڤا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌ندی رۆدیكی تێنسزانی ئه‌مریكی به‌ست و تا ساڵی 2016 باس له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كرا، به‌ڵام له كۆتایی رۆدیك هاوسه‌رگیری كرد و شاراپۆڤاش دیسانه‌وه به‌ته‌نیا مایه‌وه.
له ساڵی 2008 شاراپۆڤای شۆخ و شه‌نگ تووشی پێكان بوو له ماوه‌ی پشووه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چارلی ئێبێرسۆلی به‌رهه‌مهێنه‌ری مێدیایی درووست كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش چه‌ند جارێك بینرا، به‌ڵام له‌كۆتایی چارلی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بریتنی سپێرز دانا.
ساڵێك دواتر و له زۆربه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ساشای فۆجاچی یاریزانی باسكه‌ی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس لیكه‌رز له‌گه‌ڵ شاراپۆڤا ده‌بینرا و ده‌ركه‌وت ئه‌و دووانه كه‌پڵی یه‌كترن، به‌ڵام ته‌نیا دوو ساڵ به‌رده‌وامبوون و له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
گریگۆرێ دیمترۆڤی تێنسزانی بولگاریش كه‌پڵێكی دیكه‌ی شاراپۆڤایه و له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی 2013 تاوه‌كو 2015 په‌یوه‌ندییه‌كی بته‌ویان هه‌بوو، به‌ڵام له كۆتایی و دوای پاڵه‌وانییه‌تی ویمبڵدۆنی ساڵی 2015 به‌یه‌كجاری له‌یه‌كتر جیابووه‌نه‌وه.
نوێترین ده‌ركه‌وتنی شاراپۆڤا له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسانده‌ر جیلكێسی گه‌وره بازرگانی به‌ریتانی بینرا، ئه‌لیكسانده‌ر ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه په‌یوه‌ندییه‌كی بته‌وی له‌گه‌ڵ شازده ویلیا‌م و هاری هه‌یه و هه‌روه‌ها ده‌توانێت به زمانی رووسی قسه بكات و شاره‌زاییه‌كی باشی له ئه‌ده‌بیاتی رووسی هه‌یه
ئه‌لیكسانده‌ر ته‌مه‌نی 38 ساڵه و هه‌شت ساڵ له شاراپۆڤا گه‌وره‌تره دواین جاریش له فرۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس به‌یه‌كه‌وه بینراون دیاریش نییه شاراپۆڤا له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسانده‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌بێت به هاوسه‌رگیری یان ئه‌ویش وه‌كو ئه‌وانی پێشوو به جیابوونه‌وه كۆتایی دێت.