پێشبینی 8 گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی یاریزانان له‌م هاوینه ده‌كرێت
تا دێت بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه جۆش و خرۆشی تێده‌كه‌وێت، به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا له‌م هاوینه پێشبینی 8 گرێبه‌ستی گه‌وره ده‌كرێت.
1ـ دیێگۆ كۆستا، یاریزانی به‌ڕه‌سه‌ن به‌رازیلی یانه‌ی چێڵسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نزیكبۆته‌وه.
2ـ ڕیناتۆ سانچێز، ناوه‌ڕاستكاری لاوی یانه‌ی بایرن میونشن له چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه.
3ـ ئیڤان پێرسیچ، یاریزانی كرواتی یانه‌ی ئینته‌ر میلان بڕیاری رۆیشتنی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد داوه.
4ـ ئالێكسیس سانچێز، هێرشبه‌ری چیللی یانه‌ی ئارسێناڵ خۆی یه‌كلاییكردۆته‌وه كه یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، نزیكترین یانه‌ش بایرن میونشنه كه هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت.
5ـ پێر ئۆبامیانگ، هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌ی دۆرتمۆند كه‌وتۆته ژێر ڕاداره‌كانی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپایه، به‌ڵام ره‌نگه چێڵسی به‌ر له هه‌مووان ئه‌و یاریزانه بفڕێنێت.
6ـ ئه‌لڤارۆ مۆراتا: هێشتا یانه گه‌وره‌كان چاویان له‌سه‌ره هه‌ڵنه‌گرتووه، له ئێستادا داهاتووی ئه‌و یاریزانه به یانه‌ی میلانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
7ـ تا دێت ده‌نگۆی رۆیشتنی سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی زیاتر ده‌بێت، به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا ئه‌م یاریزانه به 70 ملیۆن یۆرۆ به‌ره‌و چێڵسی كۆچ ده‌كات.
8ـ ئه‌ندریا بێلۆتی، هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵیا، تادێت خواستی له لایه‌ن یانه گه‌وره‌كان زیاتر ده‌بێت، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت داهاتووی له نێوان میلان یان چێڵسی یه‌كلایی بێته‌وه.