به‌ وێنه‌.. خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان خوانی خاڵیی ماڵه‌كانیان سووتاند

به‌ قوڕگی پڕ له‌ گریانه‌وه‌ داوای مافه‌كانی خۆیانیان كرد

K24 – سلێمانی:

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌. ئه‌وان به‌ قوڕگی پڕ له‌ گریان، خوانی خاڵیی و بێ خواردنی ماڵه‌كانی خۆیانیان سووتاند و داوایان كرد، حكوومه‌تی هه‌رێم چیدیكه‌ یاریی به‌ قووتی خێزانه‌كانیان نه‌كات و مووچه‌یان بۆ بگێڕێته‌وه‌.

فۆتۆ: ئیبراهیم فه‌تاح