پێکھاتەی ئەو یاریزانانەی یارییان بۆ ئینتهر، یوڤی و میلان کردووە
لیۆناردۆ بۆنۆچی، بەرگریکاری ئیتاڵی لەم رۆژانەی دوایدا بە گرێبەستێکی گەروە ڕوویکردە ئەیسی میلان، بەمەش پێھاتەیەکی ١١ یاریزانی دروست بوو، کە لە مێژوودا یارییان بۆ ھەریەک لە یانەکانی یۆڤێنتۆس، ئینتەر میلان و ئەیسی ملان کردووە، كه پێكهاتوون لهم یاریزانانهی خوارهوه.
1ـ لویجی کێڤنینی، ساڵانی ١٩١١ ـ ١٩١٢ ، ١٩١٥ ـ ١٩١٩ یاری بۆ ئەیسی میلان کردووە، له نێوان ساڵانی ١٩١٢ تا ١٩١٥و ١٩١٩ تا ١٩٢١ درێسی ئینتهر میلانی پۆشیووە، پاشان سهنگهری بۆ یوڤێنتۆس گواستهوه له ١٩٢٧ تا ١٩٣٠ یاری بۆ یانهی خانمه پیرهكهی شاری تۆرینۆ كردووه.
2ـ جۆزێپی میاتزا، ساڵانی ١٩٢٧ تا ١٩٤٠یاری بۆ ئینتهر کردووە، لە ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٢ دەبێتە یاریزانی میلانیستا، ١٩٤٢ تا ١٩٤٣ درێسی یۆڤی پۆشیووە.
3ـ ئەنریکۆ گاندیانی، لە ١٩٤٥ تا ١٩٤٦ بۆ ئەنتەر یاری کردووە، دواتر ساڵی ١٩٤٦ تا ١٩٤٧ بۆتە یاریزانی خانەمەپیرەکە، ١٩٤٩ تا ١٩٥٠ ڕوویکردۆتە ئەیسی میلان.
4ـ ئەڵدۆ سێرنا، ١٩٧٨ تا ١٩٨٤، یاریزانی ئینتهر بووە، دواتر له نێوان ساڵانی ١٩٨٥ تا ١٩٨٧ روویكرده یوڤێنتۆس، پاشان له١٩٩١ تا ١٩٩٣ لە ریزەکانی میلاندابووە.
5ـ رۆبێرتۆ باجیۆ، یاریزانی یۆڤاتۆس بوو لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٥, بەڵام ١٩٩٥ تاوەکو ١٩٩٧ بووە یاریزانی میلان, ١٩٩٨ تا ٢٠٠٠ بووە ھێرشبەری ئینتهر.
6- ئیدگار دێڤیدز، ناوهراستكاری پێشووی هۆڵهندی، له ١٩٩٦ تا ١٩٩٧ لە ریزەکانی میلان بوو، دواتر لی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٤ یاری بۆ یۆڤی کردووە، پاشان له ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٥ یاریزانی ئینتهر میلان بووە.
7- کریستیان ڤێری، ساڵی ١٩٩٦ تا ١٩٩٧ یاریزانی یوڤێنتۆس بوو، پاشان له ١٩٩٩ تا ٢٠٠٥ یاری بۆ ئینتهر کردووە، لە ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٦ درێسی میلانی پۆشیووە.
8- پاتریک ڤیێرا، ١٩٩٥ ھەتا ١٩٩٦ میلانی بووە، ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٦ لە ریزەکانی یۆڤی بوو دواجار له ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ یاری بۆ ئینتهر کردووە.
9- زڵاتان ئیبرھیمۆڤیچ له ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٥ لە ریزەکانی خانمەپیرەکەبووە، دواتر چۆتە ئینتهر لە ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩، ئینجا لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ یانهی ئهیسی میلانی تاقی كردۆتهوه.
10- ئەندریە پێرلۆ، ١٩٩٨ تا ٢٠٠١ لە ئەنتەر بوو, لە ٢٠٠١ ھەتا ٢٠١١ یاریزانی میلان بووە, دواتر ڕوویکردۆتە یۆڤی لە ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٥.
11- لیۆناردۆ بۆنۆچی، لە ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٩ لە ئینتهر بووە، ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٧ لە ریزی یۆڤێنتۆس بووە، ھاوینی ٢٠١٧ پەیوەندی ئەیسی میلانەوە کرد.
ئامادهكردنی: بارزان ئهكرهم