به وێنه... ئەم 7 یاریزانانە بۆ خەڵاتی (زە بێست) به میراتگه‌ری كریستیانۆ داده‌نرێن
دوای ئه‌وه‌ی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی توانی بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك به‌سه‌ر مێسی و نێیمار سه‌ركه‌وت و بووه براوەی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ بێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه كوڕه‌كه‌ی مادێرا وەرزی ڕابردوو پشکی شێری لە بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، لالیگا هه‌بوو.
به گوێره‌ی ده‌زگا و ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كانی جیهان، له 2018 ئه‌م 7 یاریزانه ده‌بنه شوێنگره‌وه و میراتگه‌ری كریستیانۆ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (زه بێست) تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان.
1ـ لیۆنێ مێسی، دوای دابران و لەدەستدانی ئەم ناسناوە بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەڵام بۆ ساڵی داھاتوو به‌ربژێری گەورەی ئەم ناسناوە دەبێت، بە تایبەتیش دوای سەرخستنی ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا بۆ مۆندیالی رووسیا، کە لە خراپترین بارودۆخدا بوو، ئێستاش لەگەڵ بارسا باشترین ئاست پێشکەش دەکات.
2ـ نێیمار دا سێلڤا، بارسێلۆنای جێھێشت لە پێناو خۆ دەربازکردن لە ژێر ھەیمەنەی مێسی، ئامانجیش لێی بردنەوەی تۆپی زێڕین و خه‌ڵاتی زه بێستی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهانه، ھیواکانی نێیمار لە مۆندیالی داھاتووی رووسیا دەبێت بۆ گەیشتن بە خەونەكه‌ی، رێگایەکی دیکەشی لەبەردەستە کە بردنەوەی چامپیۆنزلیگە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان.
3- پاولۆ دیبالا، یاریزانی یۆڤێنتۆس دەستپێکی وەرزەکەی بۆ خانمەپیرەکە وەک مووشەک بوو، لە ئێستادا دیارترن یاریزانی یانەکەیەتی، جگە لە خولی نێوخۆی ئیتاڵیا کە دوو رکابەری سەرسەختی ھەیە كه پێكهاتوون له یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ئایسی میلان، دیبالا ده‌یه‌وێت ببێتە براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش، ئەو کات دەبێتە (زە بێستی ) ساڵی داھاتوو.
4- کیڤن دیبرۆین، لە تۆپە بەرزەکان له جیهاندا باشترین تۆپ ھاوێژەرە، وەک بۆمبێکی بەھێز لەم وەرزەدا تەقیوەتەوە، دەرفەتێکی دیکەشی ھەیە کە لە ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا زیاتر ئاستی پێشبخات، بەڵام بۆ خەڵاتە گەوەرکە ھەمان رێگای دیبالای لە بەردەمە.
5ـ ئانتوان گریزمان، یاریزانێکی دیاری ئاتڵێتیکۆ مەدریدە، بۆ فرەنساش بە ھەمان شێوە نرخ و به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆ گەیشتن بە ناسناوی پیاوی ساڵ دەبێت رێگای مۆندیال بە سەرکەوتووی ببڕێت، یانیش براوەی چامپیۆنزلیگ بێت.
6ـ ھاری که‌ین، ھێرشبەری ئینگلیزی بۆته مه‌كینه‌ی گۆڵكردنی یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نی، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی له‌م ئاسته له پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگ نزیکی دەکاتەوە لەگەیشتن بە سەر سەکۆی خەڵاتی (زە بێست)، مۆندیالیش دەرفەتە بۆ کین تا بە ئاواتە گەورەکەی بگات.
7- کیلیان مباپێ، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی جیهانی وه‌رگرت، ئه‌گه‌رچی هێشتا ته‌مه‌نی 18 ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئاسته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ربژێرێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018، مباپێ ده‌توانێت مۆندیالی 2018ـی رووسیا بكاته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به خه‌ونی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، ئه‌گه‌ر كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا هاوشێوه‌ی مۆندیالی 1998 ببنه پاڵه‌وانی مۆندیال گومانی تێدانیە مباپێ بەربژێری سەرەکی دەبێت بۆ ئه‌وه‌ی به پیاوی یه‌كه‌می تۆپی پێی 2018 به‌ربژێر بكرێت.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم