عه‌بادى: رێز له خواستى كورد ده‌گرين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، رێز له خواستى كورد ده‌گرين، به‌ڵام له ده‌ستووردا باسى ريفراندۆم نه‌كراوه.
له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 له باره‌ى ريفراندۆمى كوردستانه‌وه، حه‌يده‌ر عه‌بادى گوتى: رێز له خواستى كورد و ته‌واوى عێراقييه‌كان ده‌گرم و له به‌سره‌ش داواكارى هه‌يه و ئێمه له وڵاتێكى يه‌كگرتوو ده‌ژين و رێز له ده‌ستوور و رێساكان ده‌گرين.
گوتيشى: له ده‌ستوور شتى وا باس نه‌كراوه و باس له جيابوونه‌وه نه‌كراوه. بۆيه ئێمه به ناشه‌رعى له ريفراندۆمه‌كه تێده‌گه‌ين و ئێمه له خواست و ويست و داواكارييه‌كانى كورديش تێده‌گه‌ين و ئێستا كێشه‌ى سياسى و ئابوورى و هه‌ندێ جياكارى و كێشه‌ى سياسيش هه‌ن داوامان له براكانمان كردووه بتوانن ئاشته‌وايى زياتر بێته ئاراوه و هه‌روه‌ها ده‌بينين پێكهاته حكومييه‌كان پێويستييان به دووباره رێكخستنه‌وه هه‌يه و ده‌بێت خۆمان له ده‌سه‌ڵاتى حزبه‌كان بپارێزين و پرسيار ده‌كه‌م له هه‌رێم، ئه‌و ريفراندۆمه چۆن ئه‌نجام ده‌درێت، ئايا ته‌واوى كورد به‌شدار ده‌بن و پارت و لايه‌نه‌كان به‌شدار ده‌بن و ئايا ناكۆكى هه‌يه له نێوانيان و هه‌روه‌ها ناكۆكيش هه‌يه له نێوان لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌كه و ئێستا كێشه‌يه‌كى راسته‌قينه هه‌يه له ناوخۆى هه‌رێم.
عه‌بادى گوتيشى: چوون به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌يه كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ته‌واوى عێراق ده‌بێت و هه‌رچى له كوردستان رووبدات كاريگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى عێراق ده‌بێت و ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌و شێوه‌يه نه‌بێت. يه‌كه‌مجار خواستێك هه‌بوو، كه داعش مه‌ترسييه بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌يه‌كى دياريكراو، به‌ڵام بينيمان داعش جياوازى نه‌كرد، بۆيه ده‌بێت يه‌كگرتوو بين و قسه‌ى من ئه‌وه‌يه ئێمه سه‌ركه‌وتنى باشمان به يه‌كگرتووى به‌ديهێناوه و سوپاى عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه جه‌نگاوه له دژى داعش و تا ئێستا هيچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانيان رووى نه‌داوه و ته‌نيا رێزله‌يه‌كگرتن و تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش هه‌بێت و داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م به له‌يه‌ك تێگه‌يشتن ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه ئاماده‌ين له ئاستى گه‌ل و له ئاستى حكومه‌ت به‌يه‌كه‌وه وتوێژ بكه‌ين. واته ده‌مه‌وێت ليسته سياسييه‌كان كه نوێنه‌رايه‌تى خه‌ڵك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌مووان په‌يوه‌نديان هه‌بێت و له ئاستى سياسيشدا ده‌بێت ئه‌و لێكتێگه‌يشتنه هه‌بێت و يه‌ك لايه‌ن به‌ڕێوه‌ى نه‌بات.
له به‌شێكى ديكه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆ په‌يامنێرى كوردستان 24 عه‌بادى گوتى: بۆيه من باس له‌وه ناكه‌م كه تانك بجوڵێنم و من بۆچوونم چى ده‌بێت، ده‌بينين ئێستا له شارى حله خه‌ڵكێكى زۆر خۆپيشاندانيان ئه‌نجامداوه و ئێمه به سه‌رباز رووبه‌ڕوويان نابينه‌وه و خه‌ڵك خواست و داواكارى هه‌يه و ئێمه‌ش ده‌بێت وه‌ڵاميان بده‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌بێت به زمانى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و لۆژيك مامه‌ڵه بكه‌ين. له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت په‌له كردن نه‌بێت له بڕيارى ريفراندۆمدا.