پارتى: عه‌بادى له پێناو كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ سزاى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و زۆربه‌ی به‌رپرسانی دیكه‌ی به‌غدا بۆ راكێشانی ده‌نگده‌ری شیعه و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆیان سزای كوردستان ده‌ده‌ن و سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به كورد توندتر ده‌كه‌ن.
بڕياره له مانگى ئايارى داهاتوودا، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتى له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له ئێستاوه لايه‌نه سياسييه‌كان به نواندنى هه‌ڵوێستى توند و درووستكردنى گرژى زياتر له به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى سۆزى ده‌نگده‌رانى عێراق ده‌ده‌ن.