بەلەمێكی دیكەی پەنابەران لە توركیا نووقم بوو

ژمارەیەك منداڵ خنكاون
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە ناوچەی بۆدروم لە توركیا بەلەمێكی پەنابەران نووقم بوو، كە 30 كەسی تیادابووە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، لە ناوچەی بۆدرومی شاری موغلا، بەلەمێكی پەنابەران كە 30 كەسی تیادابوو، نووقم بوو و لە ئەنجامدا، 19 كەسیان رزگاركران، كە 3 یان منداڵن و باری تەندروستیان ناجێگیرە و دوو منداڵیش خنكان و چارەنووسی ئەوانی دیكەش نادیارە.

بە گوێرەی زانیاریی میدیاكانی توركیا، پەنابەرەكان دەیانویست لەرێگای دەریاوە، خۆیان بگەیێننە وڵاتی یۆنان.

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی 9/10/2018، یەختێك کە هەڵگری 35 پەنابەر بوو، لە دەریایی ئیجە نزیک ناحیەی قەرەبرونی سەر بە پارێزگای ئیزمیری توركیا ژێر ئاو کەوت، ژمارەیەك لەو كەسانەی لەو رووداوە گیانیان لەدەستدا خەڵكی ھەرێمی كوردستان بوون.

ھ.م