به‌ڤیدیۆ.. گه‌رده‌لوول و بارانێكی به‌خوڕ خێمه‌ی حاجیان له عه‌ره‌فه هه‌ڵده‌ته‌كێنێت
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز و بارانێكی به‌خوڕ نیشان ده‌درێت، كاتێك له عه‌ره‌بستانی سعوودیه چادره‌كانی حاجیان له چیای عه‌ره‌فه هه‌ڵده‌ته‌كێنێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، شه‌پۆلێكی سه‌رما له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لووله‌كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و ئه‌گه‌ری روودانی لافاویش له‌ئارادایه.
پێشتریش ده‌سته‌ی گشتی چاودێری كه‌ش و هه‌وا له سعوودیه هۆشداری له ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی دابوو، كه ناوچه‌ی مه‌ككه بگرێته‌وه، به‌تایبه‌ت "عه‌ره‌فات، موزده‌لیفه و مه‌نا"، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی حاجیانیش چه‌ند رێگه‌یه‌كی له ناوچه‌ی عه‌ره‌فه داخستبوو.
H.B