شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی هەنگاریا دەکات
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یەکەی 70ی هێزه‌كانی پێشمەرگە راگەیاند، "لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی حکومەتی هەنگاریا، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و پەرلەمانی هەنگاریا کۆدەبنەوە".
شێخ مسته‌فا گوتی: "شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌نگاریا گفتوگۆ لەبارەی شەڕی داعش، بارودۆخی سیاسی، ئابووری ئه‌منی و بواره‌كانی دیكه‌ی هەرێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی و پێداویستی ته‌ندرووستی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەکەن".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "هەنگاریا لە بواری سەربازی و مرۆیی بەردەوام هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە، لەم سەردانەشیان داوای به‌رده‌وامیدان به هاوکارییە ته‌ندرووستییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هێزی پێشمەرگە دەکەن".
H.B