سيروان بارزانى: ھەنگاریا بەڵێنی داوە لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە بەردەوام بێت
K24 – بۆداپێست:
سیروان بارزانی، سەرۆكی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ھەنگاریا و بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخموور، بە كوردستان24ـی راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ھەنگاریا كۆبوونەتەوە و داواكارییەكانی پێشمەرگەیان گەیاندوونەتە ئەوان.
شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له هه‌نگاريايه بۆ گه‌ياندنى داواكارييه‌كانى پێشمه‌رگه.
سيروان بارزانى ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوان بەڵێنیان داوە بەردەوام بن لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامى شاندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ هه‌نگاريا باسى له ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كانيان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سه‌ربازى هه‌نگاريا كرد و رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كانمان زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چوون.
گوتيشى: هه‌نگاريا زۆر هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كردووه و ئه‌وان به‌ڵێنيشيان داوه به‌رده‌وام بن له هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه.
روونيشيكرده‌وه، له رابردوودا 12 ليواى پێشمه‌رگه يه‌كيان گرتووه‌ته‌وه و بڕيارى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌يه كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه يه‌كبخرێنه‌وه و سوپايه‌كى نيشتيمانى پێكده‌هێنرێت.