مەترسی لافاو ھێلیكۆپتەر دەگەیەنێتە گەرمیان

"دەمانەوێت لەكاتی ھەر حاڵەتێكی نەخوازراودا فریای ھاووڵاتیان بكەین"

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەھۆی مەترسی لافاو لە ناوچەكە ھێلیكۆپتەرێكی فریاگوزاری گەیەندرایە گەرمیان، بۆ ئەوەی لەكاتی ھەر رووداوێكی نەخوازراو فریای ھاووڵاتیان بكەوێت".

عەمید موحسین مەنسور، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "ھۆكاری ھێنانی ئەو ھێلیكۆپتەرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا بەھۆی بارانی بەخوڕ لافاو لەناوچەكە ھەستاو چەند كەسێك گیری خوارد، بۆیە ھەماھەنگیمان لەگەڵ پۆلیسی ھاتووچۆی سلێمانی كردووە، كە ھێلیكۆپتەرێكمان بۆ دابین بكرێت و تا لە ھەر حاڵەتێكی نەخوازراو فریای خەڵك بكەوین".

سەبارەت بە مانەوەی ھێلیكۆپتەرەكە لەو ناوچەیە رایگەیاند: "بیرمان لەوەكردووەتەوە ھەركاتێك مەترسی لافاو ھەبێت ئەو ھێلیكۆپتەرە بھێنینەوە ناوچەكە".

ئەمە لەكاتێكدایە بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە سبەی دووشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەكرێت لە چەند ناوچەیەك بەھۆی بارانی بەخوڕ لافاو دروست ببێت.