به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆدا.. بێژه‌ر و میوان یه‌كتر ده‌ده‌نه به‌ر بۆكس
K24 - هه‌ولێر:
پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی "ئێن تی ڤی" رووسی به‌ناوی ئاندرێ رۆنكین، له په‌خشی راسته‌وخۆدا، له دیمیتری سۆڤۆرۆڤ، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئۆكرانی تووڕه‌ده‌بێت و په‌لاماری میوانه‌كه‌ی ده‌دات.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، بێژه‌ره‌كه له میوانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت و خه‌ریكه له یه‌كتر ده‌ده‌ن، دواتریش ئاماده‌بووانی ناو ستۆدیۆ ناچار ده‌بن نێوانگیریان بكه‌ن و شه‌ڕه‌كه رابگرن.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2018 روویداوه و گفتوگۆی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی به‌رنامه‌كه له باره‌ی ره‌وشی دۆنباس بووه، كه هه‌رێمێكی ئۆكرانیایه.