گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كورد له پارێزگای موسه‌ننا هه‌ڵده‌درێنه‌وه
K24- موسه‌ننا:
دوای دۆزینەوەی 3 گۆڕی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە, رووپێوی سێگۆشەی نەخشەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق بکات، کە بە گوێره‌ی ئەو نەخشەیە پێشبینی دەکرێت ئەنفالکراوان لە بیابانی پارێزگاکانی ئەنبار، نەجەف، دیوانیە و سەماوە زیندە بەچاڵ کرابن.
له‌كاتێكیشدا بڕیاره پاش روپێوکردنی بیابانەکانی مووسەنا دوای جەژنی رەمەزان تیمێکی پسپۆڕ، کاری ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان ئەنجام بده‌ن، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، پارێزگاری موسه‌ننا له لێداونێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "ئێستا ئەوان چوونەتە سەر گۆڕە بە کۆمەڵەکان کە پێش دوو مانگ لە سەر داوای سەرۆك بارزانی دۆزیویانه‌ته‌وه، لەم رۆژانەش گۆڕەکان ھەڵەدەدرێنەوە و روفاتەکان رەوانەی پزیشکی دادی بەغدا ده‌كرێن، پاشان ده‌نێردرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه زیا كەریم، بەرپرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان له دەزگای شەھیدانی عێراقیش كه له‌گه‌ڵ تیمێك لێكۆڵینه‌وه له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه ده‌كات و سه‌ردانی یه‌كێك له‌و گۆڕانه‌ی كردووه، ده‌ڵێت: بە ھەماھەنگی له‌گه‌ڵ وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ تیمێکی پسپۆڕی نشتیمانی کە لە فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کارمەندانی پزیشکی داد پێکھاتووە سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌مان كردووه، ئامانجیش لەو سەردانە بۆ زانینی شێوەی گۆڕەکان و جۆری خۆڵ و نزیکترین شوێنە بۆی، تاکو ئامادەکاریە لۆجستیەکانی بکەین بو ھەڵدانەوەی ئه‌و گۆڕانه".
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان ده‌ڵێت: لە نەخشەی تایبەتی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق، ئەنفالکراوان دەکەونە سێگۆشەی بیابانی پارێزگاکانی ئەنبار، نەجەف، دیوانیە و سەماوە، ھەر بۆیە ئەرکی حکوومەتی ھەرێمە، لە سەر ئەو بنەمایە بە شوێن روفاتی ئەنفالکراوان بگەڕێت.
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بە ھەمەھەنگی له‌گه‌ڵ دەزگای شەھیدانی عێراقی و چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی، لیژنەیەکی نشتیمانیان پێكهێناوه و ئەرکی ھەڵدانەوەی سێ گۆڕی بە کۆمەڵیان له سنووری پارێزگای مووسەنایان لە ئەستۆگرتووە، کە نزیکەی ٣٠٠ روفاتی لە خۆگرتووە، بریاریشه لە ١٥حوزه‌یرانی ئەمساڵ دەست بەکارەکانیان بکەن.
H.B