سه‌فين دزه‌يى: په‌كه‌كه گوێى به بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانى فڕۆکەکانی تورکیاوە سێ هاووڵاتی له ده‌ڤه‌ری ئامێدی گیانیان لە دەست دا، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر بە کوردستان24ى راگه‌ياند، سوپای تورکیا نایەوێت خەڵکی مه‌ده‌نى بکاتە ئامانج و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی زیانیان پێنەگات، بەڵام چەکدارانی پەکەکە گوندنشینان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن.
هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە ئەوە پەکەکەیە بیانووی بۆ تورکیا درووستکردووە، بۆردوومانی خاکی هەرێمی کوردستان بکات، وته‌بێژى حكومه‌تيش پێى وايه بەردەوامی ئەو هەڵوێستەی پەکەکە ژیانی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە.
له‌و باره‌يه‌وه، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی بە کوردستان24ی راگه‌ياند، چەندینجار داوا لە پەکەکە کراوە ئەو ناوچەیە به‌جێبهێڵێت، بەڵام گوێی بە دۆخی هەرێمی کوردستان نەداوە.