ئەمریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات پابەندی دەستوور بێت

ئەمریکا: پەیوەندی باشمان لەگەڵ هەولێر و بەغدا هەیە
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، پابەندی دەستوور بێت.

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ هەولێر و بەغدا هەیە و بەردەوام لە پەیوەندیدان.

هێزەر دووپاتیکردەوە، ئەمریکا پاڵپشتی دەستپێکردنی گفتوگۆی راستەوخۆ و جدی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکات.