فیدراسیۆنی باسكهی كوردستان ههڕهشهی خۆپیشاندان دهكهن
فیدراسیۆنی باسكەی كوردستان بە ھۆی پشت گوێخستنیان لە لایان لێژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان و حكوومەت ھەرەشەی خۆپیشاندان دەكەن.
بۆ چوار ساڵ دەچێت زۆرینەی یەكێتە وەرزشیەكانی سەر بە لێژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان ھیچ بڕە پارەیكیان پێی نەدراوە بۆ ئەوەی چالاكیەكانی خۆیانی پێی ئەنجام بدەن، ئەمەش بەرپرسانی فیدراسیۆنی باسكەی كوردستانی نیگەران كردووە.
لە كۆبونەوەك لەگەل فیدراسیۆنی پارێزگاكانی تری كوردستان بە كۆی دەنگ بریاردرا ئەگەر لە ماوەی مانگێكی تر لە لایان لێژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرێتەوە، كە داوای بووجەیەكی ساڵانە دەكەن لەم دوو لایەنە ئەوە رێگای مەدەنی دەگرنە بەرو یەكەمین كاریشیان خۆپیشاندان دەبێت بۆ بەردەم بارەگای پەرلەمانی كوردستان.