لایەنە سیاسییەكان بارودۆخی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن

شاندێك بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا دیار دەكەن

K24 - ھەولێر

لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لە هەولێر لە کۆبوونەوەدان.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "لە شاری هەولێر لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بۆ تاووتوێکردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی شاندێکی باڵا بۆ سەردانیکردنی بەغدا لە کۆبوونەوەدان".

گوتیشی: "کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.

 ئاماژەی بەوەشدا: "لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە سیاسییەكان، باس لە دیاریکردنی شێوازی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەن".