ڤیدیۆی نوێ.. چه‌ند كه‌س سواری به‌له‌مه‌كه بوون
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێ، كه له كامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌ڵه‌كه‌ی كه بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شتیاران دانراوه، ده‌توانێت 50 تا 60 كه‌س هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام زیاتر له 250 كه‌س سه‌رده‌كه‌وێت.
به هۆی نقوومبوونی ئه‌و كه‌ڵه‌كه، زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ناوچه‌ی گه‌شتیاری "جه‌زیره"ی باكووری رۆژئاوای مووسڵ، داخراوه و حكوومه‌تی عێراقیش، 3 رۆژ ماته‌مینیی گشتی راگه‌یاند.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ركه‌وتوون، پێده‌چێت ئاماره‌كان وه‌ك له‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، زیاتر بن و هێشتا ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك بێسه‌روشوێن بووبن.
جه‌زیره‌كه شوێنێكی گه‌شتیارییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله، هاووڵاتییانیش له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، به مه‌به‌ستی گه‌شت، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردبوو.
ئ. م