نه‌وزاد هادى: 84 هه‌زار هاووڵاتى له كه‌ركووك و پردێوه گه‌يشتوونه‌ته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى هه‌ولێر، نه‌وزاد هادى رايگه‌ياند، دوێنێ له پردێ هێزى پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووى حه‌شد بوونه‌وه و سه‌ربه‌رزانه بۆ خه‌ڵكى كوردستان به‌رگرييه‌كى بێوێنه‌يان نواند و كوردستانيان سه‌ربه‌رزكرد.
نه‌وزاد هادى گوتيشى: دوێنێ فشارێكى نائاسايى له‌سه‌ر هه‌ولێر درووستكرابوو، به‌ڵام خه‌ڵك بڕواى به هێزى پێشمه‌رگه هه‌بوو و بێ ئه‌وه‌ى پشێوى درووست بێت، به ئازايانه و ئومێده‌وه دۆخه‌كه‌يان تێپه‌ڕاند.
هه‌روه‌ها گوتى: به هۆى رووداوه‌كانى پردێ و دوز و كه‌ركووك زياتر له 84 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوون و روويان له هه‌ولێر كردووه و داوامان له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كردووه هاوكاريمان بكه‌ن و به شانازييه‌وه سه‌ره‌ڕاى فشاره‌كان و دۆخى ده‌روونى پێشوازيكردن له ميوانه‌كانى هه‌ولێر به‌رده‌وام بووه.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ولێر بنكه‌يه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌مريكا بووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رژێمى به‌عس و شه‌ڕى داعش و خه‌ڵكى كوردستان له 2003ه‌وه پێشوازيان له سوپاى ئه‌مريكا كردووه و دۆستايه‌تيان هه‌ڵبژاردووه و به‌ڵام گه‌لى كوردستان چاوه‌ڕێى نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ناكۆكييه‌كى سياسيش هه‌بێت، تانكى ئه‌مريكى ئه‌برامس به ده‌ست حه‌شده‌وه بێت و روويبكاته خه‌ڵكى كوردستان.