شانۆكارانی دھۆك نیگەرانن
K24 - دھۆك
لە رۆژی جیھانی شانۆدا، شانۆكارانی دھۆك گلەیی لە نەبوونی پشتیوانی دەكەن و رایدەگەیەنن، لە سنووری دھۆك ھیچ ھۆڵێكی شیاو نییە بۆ شانۆكاران و دووپاتیدەكەنەوە، پێویستە گرنگی بە شانۆ بدرێت و پشتیوانیش لە شانۆكاران بكرێت.
لە رۆژی جیھانی شانۆ، شانۆكارانی دھۆك ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ماوەی پێنج ساڵە ھۆڵی شانۆی محەمەد عارف جزیری لە دھۆك سوتاوە و تائێستا نۆژەن نەكراوەتەوە.