به‌وێنه و ڤیدیۆ.. له‌ئێران خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له شاری تاران خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له دژی دابه‌زینی نرخی دراوی ئێرانی سازكرا و خۆپیشانده‌ران داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان كرد، گرنگی زیاتر به بواری ئابووری وڵات و كاروباری ناوخۆ بده‌ن و ده‌ست له پشتگیریكردنی بوونی هێزه ئێرانییه‌كان له سووریا هه‌لگرن.
كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خۆپیشاندانێكیان له به‌رده‌م و له‌ناو بازاڕی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له تاران سازكرد، له گرنگترین ئه‌و درووشمانه‌ی به‌رز كرابوونه‌وه بریتی بوو له "ده‌ست له سووریا هه‌ڵگرن".
تعطیلی بازار موبایل تهران و تجمع موبایلفروشان زیر پل حافظ در خیابان جمهوری
— Taghato (@taghato) June 24, 2018
"سوریه رو رها کن/فکری به حال ما کن
دلار ده تومانی نمیخوایم نمیخوایم
بسه دیگه بریدیم بریدیم"https://t.co/A32kfqIhwT pic.twitter.com/BAgeUBoe7q
دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران گوتبووی، "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بازاڕی مۆبایلفرۆشانی كردووه و جووڵه‌ی ئه‌و بازاڕه ئاسایی بووه‌ته‌وه"، هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دراوی بیانی ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕ بگه‌ڕێته‌وه و داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه بیه‌وه‌ێت دۆخه‌كه بۆ مه‌رامه تایبه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه.
اعتصاب و اعتراض موبایل فروشان چهارسو و علا‌ءالدین تهران به خاطر التهاب در بازار ارز!امروز سوم تیر۹۷
— روشنا (@iranroshna) June 24, 2018
لطفأ برای آگاهی عمومی و بالا رفتن هیجان اعتراضات رررررریییییییتتتتتتت شود#مملکتداری#اعتراضات_سراسری #اعتصابات_سراسری #دیگه_تمومه_ماجرا pic.twitter.com/EVUo1f0OBI
هه‌روه‌ك ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و بازاڕه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئاساییبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی ئه‌و بازاڕه‌یان نیشان درا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی ئێران گه‌یشته 8900 تومه‌ن و دراوی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلار نزمترین ئاستی تۆماركرد، په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی دانیشتنێكی داخراوی بۆ تاوتوێكردنی زیانه داراییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری ئێران سازكرد.
چالاكوانانی ئێرانیش له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی داواكاریان ئه‌نجامدا و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان گه‌یانده حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته و داوایان لێ‌كرد، به‌زووترین كات تیمی ئابووری وڵات بگۆڕێت و به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا بگه‌ڕێت بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی باڵی به‌سه‌ر ئێران‌دا كیشاوه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دابه‌زینی نرخی تومه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلار و دراوه بیانییه‌كان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمۆبیل، خانوبه‌ره و كاڵاكان به‌گشتی به‌رز بێته‌وه، به‌تایبه‌ت كاڵا هاورده‌كراوه‌كان.
H.B