فراكسيۆنى پارتى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به ڤى ئاى پييهكهى هه‌ولێر راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامى سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، بڕيارى دانانى به‌شى ڤى ئاى پى له به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر راگيراوه، تا لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد له‌و باره‌يه‌وه ده‌كرێت و شێوازێكى ديكه‌ى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
هێمن هه‌ورامى گوتيشى: وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌ى له‌و باره‌يه‌وه پێداوين و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، رۆژانه 800 ئۆتۆمبێلى نوێ تۆمار ده‌كرێن و مامه‌ڵه‌ى 1500 هاووڵاتى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌وه خزمه‌تگوزارى خێرايه و له زۆر وڵاتيش په‌يڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ناوخۆ پێى راگهياندووين ئه‌و بڕياره راده‌گيرێت تا بزانرێت چى پێويست بێت و له خزمه‌تى هاووڵاتيان بێت ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا هێمن هه‌ورامى رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى پارتى فۆرمى ده‌سته‌ى دهستپاكييان پڕ كردووه‌ته‌وه و راده‌ستى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت.