یەكێتی: ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن كۆتایی ھاتووە
K24 - كەركووك
بهرپرسانی یهكێتی دووپاتیی دهكهنهوه پرسی ساختهكاری كۆتایی هاتووه و دهبێت ئێستا گفتوگۆ له نێوان لایهنهكان له بارهی پێكهێنانی حكوومهتی عێراق بكرێت.
پهرلهمانتارێكی یهكێتی رایدەگەیەنێت، با واز لەمشتومڕی ساختهكاری هەڵبژاردن بهێنن، ئیتر ئەو بابەتە تازە تێپەڕیووەو تەواو، لێره به دواوه دەبێ قسە لەسەر یەکڕیزی کورد و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بکەین. بەڵام شەش لایەنە ناڕازییەكە پێیانوایه، هێشتا ئەم بابەتە شایەنی قسە لەسەرکردنە و داوای دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلهمانی عێراق دەکەن.
لەنێو هێزە ناڕازییەكاندا بزووتنەوەی گۆڕان، پێش هێزەکانی دیکە بڕیاری بایکۆتکردنی پڕۆسەیی سیاسیی عێراقی رادەستی جڤاتی نیشتیمانی کرد. بەڵام هێشتا لای حزبەکانی دیکە کە ناڕازین لە ئەنجامەکان، دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق داواکاری سەرەکیانە.
حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری تیری ڕەخنەکان بەدیاریکراوی ئاراستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات و دەڵێت: "چەند رۆژێك بەسەر ھەڵبژاردن تێپەڕبووە، چۆن توانرا دەستكاری ئامێرەكانی دەنگدان بكرێت، بە ھەمانشێوە دەستكاری ئەنجامەكانی سندووقەكانیش دەكرێت، بۆیە ئێستا وەك لایەنە نارازییەكان باوەڕمان بە ژماردنی دەنگدان بە دەستیش نەماوە، بەڵكو داوا دەكەین لەو شوێنانەی ساختەكاری كراوە جارێكی دیكە ھەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە".
لەبەرامبەردا حەمە سوور دووشوانی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: "دەبێ ئێستا لایەنەكان كار لەسەر دروستكردنی رێككەوتن بكەن ڤۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێ، نەك جارێكی دیكە بگەڕێنەوە بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان، چونكە ئەنجامی ھەڵبژاردن تازە رۆیشت كۆتایی پێھات".
بۆ ئەو هێزانەی کە پێشبینیەکانیان وەکوخۆی نەبوو، ئێستا بژاردەی بایکۆت کردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان هێناوەتە پێشەوە، بەڵام بەڕای زۆربەی ئەوانەی چاودێری دۆخی سیاسیی عێراق دەکەن.
ھ.م