به‌ڤیدیۆ.. داعش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و مۆڵه‌تی 3 رۆژ ده‌داته عێراق
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له میدیای رێكخراوی داعش "ئاژانسی ئه‌عماق" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رفێندراون نیشان ده‌درێن.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ئه‌و هاووڵاتیانه كه دوو چه‌كداری داعش له‌سه‌ر سه‌ریان وه‌ستاون، جگه له ناساندنی خۆیان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان له مردن رزگار بێت، هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی داعش له زیندانه‌كانی عێراق ئازاد بكرێن، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و سزای جیاوازیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
رفێندراوان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌نیا مۆڵه‌تی 3 رۆژ بۆ حكوومه‌تی عێراق دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته داعشه‌كان ئازاد نه‌كرێن، ئه‌وا چاره‌نووسیان مردنه.
له كۆتایی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا، یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌ری هاووڵاتییه رفێندراوه‌كان وه‌ستاون، مۆڵه‌تی ئه‌و سێ رۆژه بۆ ئازادكردنی ئافره‌ته داعشه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه و به‌ڵێن ده‌دات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق داواكه‌یان له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا بارمته‌كان گوللـه‌باران ده‌كه‌ن.
H.B