فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له منبجه و بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - منبج:
جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ردانێكدا بۆ منبج، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبووه‌وه و له باره‌ی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شی وه‌ڵامی كوردستان 24 ده‌داته‌وه.
جۆیف ڤۆتێل، له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان 24 له منبج، رایگه‌یاند، بەردەوام دەبن لە "پاڵپشتیيە بەھێزەكەيان" بۆ ئەنجوومەنی سەربازی منبج و بەرێوەبەرایەتی كارگێڕی سڤیلی منبج.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان بۆ سەردانيكردن و بەسەركردنەوەی ئەو سەربازانەيان كە پاڵپشتیان دەكەن "ھاتوونەتە ئێرە", بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی ھەموو ئه‌و پێداویستییانه‌یان به‌رده‌سته كه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه دیاریكراوه‌كه‌یان پێویستییان پێی ده‌بێت.
ا. م