په‌يه‌ده: توركيا دوژمنى راسته‌قينه‌ى سووريايه
K24 – قاميشلۆ:
هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، شاهۆز حه‌سه‌ن، رایگه‌ياند، پرسی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات به دانووستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده گوتيشى: پێویسته رژێمی سووریا بزانێت كێ مه‌ترسی راستهقینهيه، كه‌ئه‌ویش توركیایه، نه‌وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات.
شاهۆز حه‌سه‌ن گوتیشی: ئێستا توركیا هاوكاری داعش و به‌ره‌ی نووسره ده‌كات و ئاسانكاری بۆ چه‌كداره‌كانی ئه‌و دوو رێكخراوه ده‌كات.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان زمانی هه‌ڕه‌شه قبووڵ ناكه‌ن و پرسی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش به دانووستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
پرسی رۆژهه‌ڵاتی فورات ئێستا بووه‌ته كێشه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، حكومه‌تی توركیا دووپاتیی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان بوونی یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فورات قبووڵ ناكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه وه‌ڵامی كۆتایی توركیایان نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به‌شێك له پسپۆڕان ده‌ڵێن: رۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ توركیا هێڵی سووره.
له لايه‌كى ديكه‌وه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی سووریا‌ن ئاوه‌دانی ناكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت ئاماده نين يه‌ك دۆلاريش له‌و ناوچانه خه‌رج بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات رايگه‌ياند، به‌شداربوونی ئه‌مریكا له دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا په‌یوه‌سته به كۆتایهێنان به شه‌ڕ.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا ديمتری مێدڤێدڤ داواى له هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌يوه‌ست به قه‌یرانی سووریا كرد، به به‌هێزییه‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا دووپاتیشیكرده‌وه، كه هه‌نگاوی باش بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر نراون و ره‌وشى سووريا به‌ره‌و چاره‌سه‌رى سياسى هه‌نگاو ده‌نێت.
ئ.ر