له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌ژمێردرێن و 38 ليست كێبڕكێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، جوتيار عادل رايگه‌ياند، تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ئاماده‌یه و به‌شی زۆری پاككراوه‌ته‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌بێت. هاوكات تا ئێستا هيچ هاوپه‌يمانييه‌ك له كۆميسيۆن تۆمار نه‌كراوه.
له ميانى به‌شدارى كردنى له ژوورى هه‌واڵى كاتژمێر (08:00)ى كوردستان24، جوتیار عادل گوتى: ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له (30 ئه‌یلوول)دا كراوه.
گوتيشى: "به هۆى درووستبوونى كێشه له ژماردنى ئه‌ليكترۆنى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (12ى ئايار)ى عێراق، بڕيار دراوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێن".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌و بڕياره له‌سه‌ر داواى لايه‌نه سياسييه‌كان بووه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وادەی تۆماری هاوپەیمانییه‌كان بۆ هەڵبژاردنه‌كانی پەرلەمانی کوردستانى درێژ كرده‌وه. ئه‌مه له كاتێكدايه لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌خوازن ته‌نيا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
له باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌كه‌ش، جوتيار عادل به كوردستان24ى راگه‌ياند، "به هۆى بوونى پشووى ره‌سمى له كاتى مۆڵه‌تى تۆماركردنى ناوى هاوپه‌يمانييه‌كان بۆيه بڕياردراوه واده‌كه درێژ بكرێته‌وه".
بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 38 قەوارە و لیست ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
پێشبینی دەکرا شەش حزبەکە هاوپەیمانی پێکبهێنن، بەڵام هیچ کام لەو حزبانە گفتوگۆیان لەسەر هاوپەیمانی نەکردووە.
له‌و ميانه‌يه‌دا، ئێزدييه‌كان داوا ده‌كه‌ن كورسى كۆتايان بۆ ته‌رخان بكرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى (11) كورسى كۆتا بۆ توركمان و كلدان و ئاشوورى و ئه‌رمه‌ن له په‌رله‌مانى كوردستان ته‌رخانكراوه.
لایەنە سیاسیەکانیش دەیانەوێت بە تەنها بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئێزیدیەکانیش داوای کورسی کۆتا دەکەن.
به راى كۆميسيۆنيش دياركردنى كورسى كۆتا بۆ ئێزدييه‌كان په‌يوه‌سته به ياساى هه‌ڵبژاردنه‌وه و له ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانى كوردستانه هه‌موارى ياساكه بكات و كورسى كۆتا بۆ ئێزدييه‌كان ته‌رخان بكات.
ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن تا دێت چڕ دەبنەوە و بڕیارە رۆژى (3ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018) دەست بە تۆماری ناوی کاندیدان بکرێت و رۆژى (5ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2018)ش تیروپشک بۆ ژمارەی قەوارەکان بکرێت، لە سەروی هەموو ئامادەکاریيەکانیش ماوەی یەک مانگ لە بەردەم کۆمیسیۆنە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.