"كابینه‌ی داهاتوو له‌ 21 وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ 11 وه‌زاره‌ت"

حكوومه‌ت بچووك ده‌كرێته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە هەیکەلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 21 وەزارەت و 2 وەزیری هەرێم و چەندین دەستە و فەرمانگەوە بۆ تەنیا 11 وەزارەت کەم بکرێتەوە، بە شێوەیەک ئەو وەزارەت و دەستانەی لە یەکتریەوە نزیکن بکرێن بە یەک وەزارەت، پارتی پێیوایە پێویستە ئەو پرسە باش دیراسە بکرێت بەڵام بەشێک لەلایەنەکان وایدەبینن کە کەمکردنەوەی وەزارەتەکان بڕێکی باش لە سامانی گشتی دەگەڕێننەوە.

هێشتا ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارنییە، بەڵام زۆرینەی ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە حکوومەتی داهاتوو بچووکتر بێت لەوەی ئێستا، بەجۆرێک ژمارەی وەزارەتەکان دەگاتە نیوەی ئەو ژمارەیەی ئێستا.

لەناو پەرلەمانی داهاتووشدا پرۆژەکە پاڵپشتی باشی هەیە، ئەوەتا ئەم پەرلەمانتارە پێیوایە گەر حکوومەت بچووکبکرێتەوە، بەشێکی زۆری داهاتەکان دەگەڕێتەوە.

ئەوەی ئەم پرۆژەیە لەوانەی پێش خۆی جیادەکاتەوە ئەوەیە تائێستا هیچ لایەنێک دژایەتی خۆی بۆ پرۆژەکە دەرنەبڕیوە، بەوانەشەوە کە خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن ناودێرکردووە.

ئێستا هەیکەلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 21 وەزارەت و 2 وەزیری هەرێم و چەندین دەستە و فەرمانگە پێکدێت، بەڵام وەک کوردستان24 زانیویەتی بڕیارە لە کابینەی داهاتوودا بۆ 11 وەزارەت کەم بکرێتەوە، بە شێوەیەک ئەو وەزارەت و دەستانەی لە یەکتریەوە نزیکن بکرێن بە یەک.

ئ. م