بهغدا ئاستهنگ بۆ بازرگانانی كوردستان دروست دهكات
K24 - سلێمانی
بازرگانانی ھەرێمی کوردستان لە مانەوەی دۆخی نێوان ھەولێر و بەغدا نیگەرانن و رایدەگەیەنن، بازرگانی نێوان باشووری کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق گرفتی تێکەوتووە و ئاستەنگ بۆ بازرگانان دروست دەکرێت. دەشڵێن، ئەو رێوشوێنانەی دژی بازرگانە کوردەکان دەگیرێنەبەر تەواو پێچەوانەی دەستوورن، بڕیاریشە بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ههرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.