ھاووڵاتیەك كافتریاكەی بە وێنە و دەنگی حەمە جەزا دەڕازێنێتەوە

kurdistan24.net

K24 - شەقڵاوە

خاوەن كافتریایەك لە قەزای شەقڵاوە بەھۆی خۆشەویستی بۆ ھونەرمەندی كۆچكردوو حەمە جەزا، بە ھەڵواسینی دەیان وێنەی ھونەرمەند كافتریاكەی رازاندووەتەوە و ئەو كەسانەی سەردانیشی دەكەن تەنیا گوێبیستی دەنگی حەمە جەزا دەبن، خاوەن كافتریاكە دەڵێت: "كاریگەری مەقام و گۆرانییەكانی ھونەرمەندی شۆرشگێر حەمە جەزا بەتایبەتی ھۆكاكی پێشمەرگە، رۆڵی ھەبووە لەسەر گەنجان و وایكردووە پۆل پۆل لە شارەكانەوە بەرە و ناوچە شاخاوییەكان بچن و ببنە پێشمەرگە، بۆیە بڕیارمداوە كافتریاكەم تایبەت بكەم بە دەنگ و وێنەكانی حەمە جەزا.