كه‌مال كه‌ركووكى: هه‌فته‌ى داهاتوو رێگه‌ى هه‌ولێر – كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، بڕيار دراوه، هه‌فته‌ی داهاتوو، رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركووك بكرێته‌وه.
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك گووتیشی: "هه‌موو ئه‌و رێگه لاوه‌كیانه‌ش به رووی هاووڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه، كه هه‌ولێر و كه‌ركووك پێكه‌وه‌ده‌به‌ستنه‌وه".
گوتيشى: "ئێمه به‌رده‌وام وه‌ك پارتى ديموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تى و دڵخۆشى هاووڵاتان بووين، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م رێگه‌يه واى به‌سه‌رهات. به‌ڵام ئێمه هۆكار نه‌بووين، نه ئێمه و نه پارتى ديموكراتى كوردستان. ئه‌و پيلانه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌ر بۆ داگيركردنى كه‌ركووك داڕێژراوه به هاوكارى تيمێك يان ژماره‌يه‌ك له خيانه‌تكارانى ناو ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، كه‌ركووك ئه‌و حاڵه‌ى به‌سه‌رهات. ئه‌وان پيلانێكى گه‌وره‌تريان به‌ده‌سته‌وه بوو. ده‌يانويست له رێگه‌ى پردێوه به‌ره‌و هه‌ولێر بێن و وه‌ك كه‌ركووك داگيرى بكه‌ن و به‌رهه‌مى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان تووشى ره‌وشێكى ناهه‌موار بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "شه‌ڕ خۆش نييه، به‌ڵام ناچار بووين له پردێ ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌يه بكه‌ين و ئه‌و ره‌وشه‌ى به‌سه‌رهات هه‌موو لايه‌ك و هاووڵاتيان زيانمه‌ند بوون. رۆژانه‌ش له بيركردنه‌وه بووين چى بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى دڵى خه‌ڵكه‌كه‌مان خۆش بكه‌ين و پايته‌خته‌كه‌مان بپارێزين".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، گه‌يشتينه ئه‌وه‌ى به‌ڵێ ده‌بێت ژيان و به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتيان بخرێته پێشه‌وه و ئه‌و رێگه‌يه بكرێته‌وه. به هه‌مان شێوه ده‌بێت پێشمه‌رگه‌كان وه‌ك هه‌ميشه چاوكراوه‌تر و ئاماده‌تر بن بۆ ئاگاداربوونى ره‌وشه‌كه و هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌و رێگه‌يه به خێر و سه‌لامه‌ت به رووى هاووڵاتياندا ده‌كرێته‌وه".
كه‌مال كه‌ركووكى، باسى له‌وه‌شكرد، "ئێمه وه‌ك پارتى ديموكراتى كوردستان، بڕيارى خۆمان داوه، ئه‌و رێگه‌يه ده‌كه‌ينه‌وه به رووى هاووڵاتيان و ئه‌وانه‌شى كه زيانيان بۆ گه‌لى كوردستان نه‌بێت. گرنگ ئه‌وه‌يه ئه‌و به‌ربه‌سته‌ى كه پيلانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌بوو و له 20ى ئۆكتۆبه‌ر ويستيان به‌ره‌و پايته‌خت بێن و لوتيان شكێنرا و تانكى ئه‌برامزى ئه‌مريكى كه له ده‌ست حه‌شدى شه‌عبى بوو، تێكشكێنرا و زيانێكى زۆر به‌ر به هه‌ردوولا كه‌وت و ئێمه‌ش شه‌هيد و بريندارمان هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ هاووڵاتيان به‌ربه‌ستيان له‌به‌رده‌مدا نامێنێ و كارى خۆيان ده‌كه‌ن و له هه‌مانكاتيشدا ئاسايشى پايته‌خت له ئه‌ماندا ده‌بێت".
كه‌مال كه‌ركووكى ئاشكراشيكرد، "هه‌موو ئه‌و رێگايانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه و پارتى ديموكراتى كوردستانه، بۆ كارئاسانى هاووڵاتيان و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك، ده‌كرێنه‌وه. پێشمه‌رگه ئه‌ركى قورس ده‌بێت و پێويسته ورياتر بێت، نه‌وه‌ك كارێكى نه‌خوازراو له هه‌ر لايه‌كه‌وه بێت رووبدات".
كرانه‌وه‌ى رێگه‌ى هه‌ولێر و كه‌ركووك دواى زياتر له چوار مانگ داخرانى دێت، كه به هۆيه‌وه، هاووڵاتيان ناچار بوو له رێگه‌ى هه‌ولێر – ته‌قته‌ق – كه‌ركووك هاتوچۆ بكه‌ن.
به هۆى رووداوه‌كانى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووك داخرا و له پردێ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رووبه‌ڕووى په‌لامارى ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى عێراق بوونه‌وه و به‌و هۆيه‌وه رێگه‌كه داخرا.