هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان: ئه‌گه‌ر به‌شداری له حكوومه‌تدا بكه‌ین هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
عومه‌ر عینایه‌ت، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی كوردستان 24، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به به‌شداریكردن له حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، چونكه له خولی پێشوو كه نه‌مانتوانی به 24 كورسی په‌رله‌مانییه‌وه هیچ كارێك له‌ناو حكوومه‌ت بكه‌ین، هه‌رگیز ناتوانین ئه‌مجاره به 12 كورسی هیچ شتێك بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "له خولی پێشووشدا به نووسراوی فه‌رمی نه‌وشێروان مسته‌فام ئاگاداركرده‌وه، كه به‌شداریكردنی ئێمه له حكوومه‌تدا هه‌ڵه‌یه، چونكه به‌ڕای من 4 ساڵ ئۆپۆزسیۆنبوون كه‌مه بۆ گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی حیزبه‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌ندامانی دیكه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌مان رێكخه‌ری گشتی گۆڕانیان هاندا كه به‌شداری بكه‌ین، هه‌ربۆیه‌ش قه‌باره‌ی حزبه‌كه‌مان به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستایه و زیادی نه‌كرد".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئێستا له‌بری به‌شداریكردن له حكوومه‌ت، پێویسته گۆڕان بیر له به‌ستنی كۆنفرانس و پێداچوونه‌وه بۆخۆی بكات"، رونیشیكرده‌وه، "له خولی پێشووش به به‌شداریكردنمان له حكوومه‌ت، جه‌ماوه‌ری خۆمان نیگه‌ران كرد".
عومه‌ر عینایه‌ت نه‌یشارده‌وه، كه رای جیاواز له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌یه بۆ به‌شداریكردن یان نه‌كردنیان له حكوومه‌ت و گوتی: "له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان كێشه و ناكۆكی له‌سه‌ر به‌شداریكردن یانیش نه‌كردنمان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانێم بڵێم ده‌نگی به‌شدارینه‌كردن زیاتره"، هه‌وره‌ها گوتی: "دوا بڕیاری بۆ به‌شداریكردن له‌ده‌ست جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و، هه‌ركاتێكیش شاندی پارتی سه‌ردانی گۆڕانیكرد، ئه‌وكات وه‌ڵامی فه‌رمی ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانیش كه به رێككه‌وتنی ده‌باشان ده‌ناسرێت، عینایه‌ت گوتی: "هیچ كاتێك من له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌بووم".
H.B