ھێزە چەكدارەكانی ئێران كۆڵبەرێكی دیكەی كوردیان كوشت

چەكدارانی ئێران بەردەوامن لە تەقەكردن لە كۆڵبەران
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە سنووری نێوان رۆژھەڵات و باشووری كوردستان كوژرا.

ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان بڵاویكردووەتەوە كە شەوی رابردوو ھێزە چەكدارەكانی ئێران لە دەورووبەری گوندی بەیتووشی سەردەشت تەقەیان لەكۆڵبەران كردووە و كەسێك بەناوی پشتیوان موعین تەمەن 24 ساڵان بە تەقەی راستەوخۆی چەكدارەكانی ئێران كوژراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر چەند رێكخراوێكی بیانی و ناخۆیی ئێران، نیگەرانی خۆیان دژی ھێزەكانی ئێران دەربڕیووە و لەبەرامبەر كوشتن و ئەشكەنجەدانی كۆڵبەرانی كورد لە ناوچە سنوورییەكان.