خه‌ونێكی ژنانی سعوودییه هاته‌دی
K24 - هه‌ولێر:
خۆشی و شادی ژنانی سعوودییه شه‌قامه‌كانی ژماره‌یه‌ك شاری وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه. چونكه دوای ساڵانێك له مه‌حرووم بوونیان رێگه‌یان پێدرا ئۆتۆمبیل لیبخوڕن. پاش ئه‌وه‌ی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمانی ده‌ركرد كۆتوبه‌ندی سه‌ر شۆفیریكردنی ژنانی شانشینه‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت.
كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ژنان به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه كه‌وتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و شاره‌كانیان به خۆشی و شادی ده‌ربرین رازانده‌وه و ئه‌مڕۆژه‌یان به رۆژێكی مێژوویی ناو برد.
ژنێك به ناوی سه‌ماح قه‌سیبی له پشت سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه دانیشتبوو كاتێك گووتی: "رۆژێكی مێژووییه، سوپاس بۆ سه‌ركرده‌كانمان و ئه‌م بڕیاره، رۆژێكی خۆشه و دڵمان شاده، له‌نێوان چه‌ند چركه و خوله‌كێكدا مێژووییه‌كی گه‌وره كه‌وته نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆوه. ئه‌مڕۆ ئێمه لێره‌ین، له پشت سوكانی ئۆتۆمبیله‌كانمان، به‌ڵام پێشتر ئه‌وه نه‌بوو، جارێكی دیكه سوپاس بۆ خوا".
ژنێكی دیكه به‌ناوی هاله جوندان، گووتی: "به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه و خه‌ونه‌كانمان به‌دیهات سوپاس بۆ خودا".
شا سه‌لمان مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو فه‌رمانی ده‌ركرد رێگه به ژنان بدرێت ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
#المرأة_السعودية_تقود_السيارة#المرأة_السعودية_تسوق
— نجاح الشريف (@Naja7Alsharif) ٢٤ يونيو ٢٠١٨
Congratulations.. 2018 ??? pic.twitter.com/gzzWuwPxuA
ئێستا خه‌می ژنان بووه‌ته جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن لێیبخوڕن و كاتێكیش به شه‌قامه‌كاندا ده‌رۆن، پیاوان چه‌پله‌یان بۆ لێده‌ده‌ن.