به ڤیدیۆ.. ببینه ئه‌م كچه چۆن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌م دزه وه‌رده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له شاری میلواكی ویلایه‌تی ویسكنسنی ئه‌مه‌ریكا، كچێك به ناوی میلیسا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له یه‌كێكه له وێسته‌گه‌كانی سووته‌مه‌نی راده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی تێبكات، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا دزێك ده‌چێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌وڵی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی میلیسا ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی میلیسا ئاوڕ ده‌داته‌وه، ده‌بینێت كه‌سێك چووه‌ته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ئه‌ویش راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه نزیك ده‌رگای شۆفێر، به‌ڵام پێڕاناگات و بۆ رێگریكردن له دزییه‌كه، خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر بۆنیتی ئۆتۆمبێله‌كه.
دواتر دزه‌كه هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی جووڵه‌كردن به ئۆتۆمبێله‌كه، میلیسا له‌سه‌ر بۆنیته‌كه هه‌ڵداته خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌و كچه خۆی توندتر ده‌گرێت و هه‌وڵی دزه‌كه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، تا دواجار دزه‌كه ناچار ده‌بێت ته‌نها جانتای پاره‌كانی میلیسا ببات و بچێته‌وه ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی دزییه‌كه پێی هاتبوو.
رووداوه‌كه له كامێراكانی چاودێری وێستگه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كه تۆماركراوه و به پشت به‌ستن به‌و گرته ڤیدیۆییه، پۆلیسی میلواكی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
مێلیسا له باره‌ی كاردانه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت: "بیرم له هیچ نه‌كرده‌وه، ته‌نها هه‌واڵمدا رێگری له دزرانی ئۆتۆمبێله‌كه‌م بكه‌م، بیرم له كه‌وتنی خۆم نه‌ده‌كرده‌وه، له راستیدا به ته‌واویش له یادم نییه، چونكه رووداوه‌كه زۆر خێرا بوو و كه‌متر له دوو خووله‌كی خایاند".