"ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك شكستی ھێناوە"

کەرکووك لە بارودۆخێکی خراپی نایاسایی و نادەستووریی دایە

K24 - ھەولێر

محەممەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی کەرکووك لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەرکووك لە بارودۆخێکی خراپی نایاسایی و نادەستووریی دایە، بۆیەش داوا لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەکەین کۆبوونەوەیەك بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەو شارە ئەنجام بدەن.

 گوتیشی، بەهۆی خراپی رەوشی کەرکووك بڕیارمانداوە، وەکو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك نەچینەوە ئەو شارە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە رێگەی کۆکردنەوەی واژووی 150 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق شکستی هێناوە.