ميلانيا تره‌مپ له پرسيارێكى پاپ تێنه‌گه‌يشت و به سه‌رله‌قاندن وه‌ڵامى دايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ميانه‌ى پێشوازيكردنى پاپا فره‌نسيسى ڤاتيكان له ميلانيا تره‌مپ، خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا، پاپا پرسيارێكى لێ‌كرد، به‌ڵام ميلانيا بێ ئه‌وه‌ى لێى تێبگات وه‌ڵامى دايه‌وه.
له كاتى ديدارياندا پاپا پرسيارى له ميلانيا كرد، ئايا هاوسه‌ره‌كه‌ى "Potica" ده‌خوات، كه ژه‌مه خۆراكێكى كلتوورى سلۆڤينييه، ميلانياش وايزانى له باره‌ى پيتزاوه پرسيارى لێده‌كات و به سه‌ر له‌قاندن وه‌ڵامى دايه‌وه و گوتى: به‌ڵێ به‌ڵێ پيتزا ده‌خوات.
ميلانيا تره‌مپى خانمى يه‌كه‌مى ئه‌مريكا له 1970 له شارى سفنيشياى سلۆڤينيا له‌دايكبووه و به شێوه‌يه‌كى ياسايى كۆچى كردووه بۆ ئه‌مريكا و 20 ساڵه له ئه‌مريكايه و له 2005ه‌وه هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه منداڵێكى به ناوى بارون وليام له تره‌مپ هه‌يه.