ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ی بازرگانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی ژوورە بازرگانییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمه‌ریكا سه‌ردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ بازرگانان و وەبەرھێنەرانی ھەولێر كۆبوونەوە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ستیف ڤه‌یگن، كۆنسوڵی ئەمریكا لە ھەولێر دووپاتیكرده‌وه، "ھەبوونی ئەنجوومەنی ھەوبەش له نێوان ئەمریكا و ھەرێمی كوردستان، ھەنگاوێكی گرنگە و دڵۆخشین بەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست بەئەنجامدانی پرۆژەكانی چاكسازی بكات".
كونسۆڵی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەشدا، "گرنگە لەم دۆخەی ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چاكسازی بكات و پەرە بە كه‌رتی ئابووری بدات".
ڤه‌یگن گوتیشی: "ئەو شانده‌ی كە لێرەن زۆر بە جدی بە دوای دەرفەتی بازرگانیدا ده‌گه‌ڕێن لەگەل كۆمپانیا خۆجێییەكانی ھەرێمی كوردستان"، روونیشیكرده‌وه، "ئێمە زۆر خۆشحاڵین كە ھاتوین و چاوەرێ دەكەین لە ماوەی داھاتودا دەرفەتی زیاتر بەرێوە بێت، رەنگە كاركردنمان لە دەرەوەی كه‌رتی نەوت و گازیش بێت".
گوتیشی: "دەزانم حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەل چەند لایەنێكی دیكه‌ی وەك بانكی نێودەولەتی ھەماھەنگی دەكات و ھەندێك ئەوله‌ویاتی داناوە كە لە داھاتودا كاریان لەسەر بكات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئامانجمانه له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، كێڵگەی پەلەوەر، دروستكردنی خۆراك و گەشتوگوزار لێره كار بكه‌ین، ئێمه خۆشحاڵین كه ئه‌م شانده بازرگانیه ده‌رفه‌تی كار له سێكته‌ره‌كانی دیكه بدۆزێته‌وه، زۆریش خۆشحاڵم كه سه‌یری خشته بازرگانیه‌كانم كرد به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌یان ده‌رفه‌تی كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئێره بۆ ده‌ره‌خسێت، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه تێكه‌ڵاوی كار له‌گه‌ڵ بازرگانان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان درووست بكات، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر سه‌رنجراكێش بێت له‌كاتی درووستبوونی حكوومه‌تی نوێ، ده‌بێت هه‌ندێك چاكسازی گرنگ ئه‌نجام بدات، بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ بازرگانان بره‌خسێت".
كونسۆڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر گوتیشی: "من ناتوانم به وردی ژماره‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كانتان پێ بڵێم كه لێره‌ن، به‌ڵام چاوم به به‌شێكیان كه‌وتووه كه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت و گاز كارده‌كه‌ن".
H.B