وه‌یلێ هاواره... ده‌وڵه‌تبوونه ئه‌مجاره
K24 - هه‌ولێر
ته‌حسین خدر فه‌قیر و عه‌لی خدر فه‌قیر و عه‌ده‌ویه شێخانی و فرسه‌ت خه‌زاڵی له‌گه‌ڵ كۆرسی تیپی هونه‌ری شاریا، كلیپێكی نوێیان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان تۆماركردووه و دوای به‌شداریی ئێزدییه‌كان له ریفراندۆم ده‌كه‌ن تا له كاره‌سات و نه‌هامه‌تی دووركه‌ونه‌وه
وه‌یلێ هاواره ده‌وڵه‌تبوونه ئه‌مجاره. گۆرانییه‌كه به ئاوازێكی فۆلكلۆری چیای شنگال وتراوه‌و تێكسته‌كه‌ی شێخ شامۆ نوسیوویه‌تی.
ناوه‌رۆكی كلیپه‌كه ده‌ربڕینی خواست و داوای ئێزدییه‌كانه تا به‌شداری ریفراندۆم بكه‌ن و شنگال و ناوچه‌كانی ئێزدخان له كوردستان دانه‌برێت و شنگال و لالش بۆ هه‌تایه پێكه‌وه بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها باسی كوردبوونی خۆیان و كوردستانییه‌تی ئێزدییه‌كان و قوربانیدانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنه‌وه‌و پاراستنی ناوچه‌كانی ئێزدخان.