كوردێك گسك و خاكەناز دەكاتە ئامێری موزیك

ئامانجەكەی ئاشكرا دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لە گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لاوێکی هونەرمەند بە گسک و خاکەناز دوو ئامێری موزیکی دروست کردووە و دەشڵێ، ئامانجی لەم کارە رێز گرتن لە پاکەوانەکان و ئەو کەسانەیە کە رۆژانە بە گسک و خاکەناز شوێنی ژیانمان خاوێن دەکەنەوە.

عەتا قانع، گەنجێكی دانیشتووی گوندی مەڵقەرەنی سەر بە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە. لە دار ئامێری کەمان دروست دەکات. وەک رێز گرتنێکیش بۆ پاکەوانەکانی شارەکەی کەمانەکەی کردووەتە دەسکی گسکێکی پاکكردنەوە.

عەتا هەر بەوەوە نەوەستاوە و لە خاکەنازیش کە بۆ خاوێن کردنەوەی ناو ماڵ کەڵکی لێوەر دەگیرێ ئامێرێکی دیکەی موزیکژەنینی دروست کردووە.

بەو جۆرە هونەرە، کۆمەڵگە و ژینگە تێکەڵ بە یەکتر بوون و عەتا و ئامێرەکانی لە ناو ئاپۆڕای جەماوەردا بانگەشەی پاراستنی ژینگە و رێز گرتن لەو کەسانە دەکەن کە شوێنی ژیانمان خاوێن دەکەنەوە.

ھ.م