به‌ ڤيديۆ.. سڕينه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌ ده‌روازه‌ى كه‌ركووك – سلێمانى ببينه‌

ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و توركمانى به‌ هاوكارى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق به‌رده‌وامن له‌ سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له‌ شارى كه‌ركووك
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و توركمانى به‌ هاوكارى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق به‌رده‌وامن له‌ سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له‌ شارى كه‌ركووك.

له‌ نوێترين كرده‌وه‌ى ئه‌و ميليشيايانه‌شدا سڕينه‌وه‌ى شێوه‌ى ئه‌و ئاڵا گه‌وره‌يه‌ى كوردستان بوو، كه‌ له‌سه‌ر پردى ده‌روازه‌ى رێگه‌ى كه‌ركووك – سلێمانى كێشرا بوو.

چالاكانى كورد له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى سڕينه‌وه‌ى ئاڵاكه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوودا، به‌ رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ به‌رپرسانى لايه‌نێكى كورديى ميليشياكانى حه‌شد و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق توانيان بێ به‌رگرييه‌كى ئه‌وتۆ شارى كه‌ركووك داگير بكه‌ن و له‌و رۆژه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌ سڕينه‌وه‌ى مرۆكى كوردى شاره‌كه‌ و تا ئێستاش هه‌زاران هاووڵاتى كوردى دانيشتووى شاره‌كه‌ ئاواره‌ بوونه‌.