نوێترين ژنه رزگاربووى ده‌ستى داعش بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
K24 – دهۆك:
كاروانی رزگاركردنی ئافره‌تانى رفێندراوى ئێزدى له لایه‌ن داعشه‌وه به‌رده‌وامه، خه‌وله موراد، كه خه‌ڵكی گوندی دوگورێی سه‌ر به ناحيهى سنوونێیه، دواین كچه كه تا ئێستا له لایه‌ن نووسینگه‌ی رزگاربووان له دهۆك له ده‌ست داعش رزگاركراوه.
25 كه‌س له خانه‌واده‌ی خه‌وله رفێندراون و تا ئێستا 20كه‌سیان رزگاركراون.
له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014، چه‌كدارانى داعش هێرشيان كرده سه‌ر شارۆچكه‌ى شنگال و وێڕاى داگيركردنى شارۆچكه‌كه، هه‌زاران ئافره‌تى ئێزديان ده‌ستگيركرد و دواتر له بازاره‌كانى كۆيله فرۆشى بازرگانييان پێوه كردن.