له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا رێژه‌ی كوشتن و دزیكردن له كه‌ركووك له 60% زیادیكردووه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئامارێكی پۆلیسی كه‌ركووك كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له ماوه‌ی 8 مانگی ڕابردوو ڕێژەی کوشتن و دزیکردنی له 60% له‌و شاره زیادی کردووە.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی گۆران نه‌وزاد تایبه‌ت به كوردستان 24ی چیرۆكی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆ سه‌ر خۆی ده‌گێڕێته‌وه، كه چۆن هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ری و 40 ملیۆن دیناری عێراقییان لێ دزیوه، كه پاره‌ی خانووه فرۆشراوه‌كه‌ی بووه و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خێزانه‌كه‌ی داینابوو. گۆران ده‌شڵێت: "تائیستا ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه دیار نییه كه دزیان لێكردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری كه‌ركووك، له‌ماوه‌ی ئه‌و 8 مانگه‌دا 611 حاڵه‌تی دزیكردن له كه‌ركووك روویانداوه و، به‌شێك له بانده‌كانی دزیكردن ده‌ستگیركراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر رێژه‌ی دزیكردن 60% زیادیكردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له شاری كه‌ركووك به په‌یامنێری كوردستان 24ـیان راگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی دزیكردن هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان، به جل و به‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به بیانووی پشكنینی ماڵان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی سه‌ربازی له كه‌ركووك رێگه به كوردانی ئه‌و شاره نادات چه‌كیان هه‌بێت، بۆیه له‌كاتی هێرشی بانده‌كانی دزیكردن بۆ سه‌ریان ناتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته پاڵنه‌رێك كه ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كورد له‌و شاره گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ساز بكه‌ن و وه‌ك یه‌كێك له چالاكوانه‌كانیش باسی لێوه ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراوی ئه‌و شاره به‌مه‌به‌ست زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌و تاوانانه ده‌رهه‌ق به كورد ره‌خساندووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، له ماوه‌ی هه‌ر 24 كاتژمێرێكدا 2 حاڵه‌تی دزیكردن 2 رفاندن یانیش كوژران له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری روو ده‌ده‌ن، كاتێكیش په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌س وه‌ڵامیان ناداته‌وه.
H.B