یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی وەزیری داد ئاشكرا كرد

"ئەو پۆستە بە مافی خۆمان دەزانین و دەستبەرداری نابین"
kurdistan24.net

K24 - بەغدا

پەرلەمانتارێكی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرا دەكات كە كاندیدی حزبەكەی بۆ پۆستی وەزارەتی داد خالید شوانی دەبێت.

دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی بە كوردستان24ی رایگەیاند: " خالید شوانی، کاندیدی یەکێتی نیشتمانی كوردستانە بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق".

گوتیشی: "وەك یەكێتی وەرگرتنی ئەو پۆسەت بە مافی خۆمان دەزانین و دەستبەرداری نابین و پێداگیری لەسەر دەكەین".

ئەوە لەكاتێكدایە كە تائێستا بەھۆی ناكۆكی لایەنەكان لەسەر دانانی وەزیرەكان نەتوانراوە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق بە تەواوی پێكبھێنرێت و دوای چەندین كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ھێشتا نەتوانراوە وەزیر بۆ 8 وەزارەت دیار بكرێت.