سه‌رۆكی جه‌هه‌په وه‌ڵامی په‌لامارده‌رانی ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كه‌مال كليچدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه، كه ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی سه‌ربازێكی تورك په‌لاماریاندا.
كليچدار ئۆغلۆ له گوتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ كرایه سه‌رم، هێرشكردن بوو بۆ سه‌ر یه‌كێتی و یه‌كبوونی توركیا.
گوتیشی: په‌لاماردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رم هیچ له‌و هێرشه كه‌متر نه‌بوو كه پێشتر په‌كه‌كه كردبوویانه سه‌رم، دووپاتیشی كرده‌وه، هیچ هه‌نگاوێك بۆ دواوه ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ له كاتی ئاماده‌بوونی له رێوڕه‌سمى پرسه‌ی سه‌ربازێكی تورك له ئه‌نقه‌ره، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا "جه‌هه‌په" رووبه‌ڕووی په‌لاماری خه‌ڵك بووه‌وه.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی توركیا، بڵاویانكرده‌وه، كليچدار ئۆغڵۆ، سه‌ردانی گه‌ڕه‌كێكی ئه‌نقه‌ره‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرسه‌ی سه‌ربازێكی توركدا بكات، كه له هێرشێكی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا كوژرابوو، له‌وێ رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بووه‌ته‌وه.
وه‌ك له گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، هاووڵاتیان جنێو و قسه‌ی ناشیرین به كليچدارئۆغڵۆ ده‌ڵێن و ده‌یانه‌وێت ده‌ستیان پێی بگات و لێی بده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان فریای ده‌كه‌ون.
پارتی گه‌لی كۆماری به‌رهه‌ڵستكاری توركیا، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ته‌ندرووستی كليچدار ئۆغڵۆ جێگیره و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه.
پارتی گه‌لی كۆماری به هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لانی دیموكرات(هه‌ده‌په) كردبوو، له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئازاری رابردووی شاره‌وانییه‌كانی توركیا توانی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌نبوڵ به‌ده‌ستبهێنێت و هه‌ده‌په‌ش له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وای توركیا وه‌ك هاوپه‌یمان و درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان پێناسه ده‌كرێت.
H.B